مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه‌وه له سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، به ده‌یان سه‌ر مه‌ڕ مڕداربوونه‌ته‌وه.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، چه‌ند هەورەبروسکەیه‌كى بەهێز ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕینی گرتەوە، به‌هۆیه‌وه زیانى ماددى به چه‌ند ماڵێك گه‌یاندووه و كه‌سێكیش برینداربووه.
یەکێک لە بروسکەکان داویەتی لە رانەمەڕێک لە چوارقوڕنە و بەهۆیەوە نزیکەی 30 سەر مەڕ مڕداربوونەته‌وه.
لە ئەنجامی ئەو بروسکەیەدا، شوانی مەڕەکانیش كه نزیكبووه له مه‌ڕه‌كانه‌وه بریندار بووە، بەڵام بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراوه و ته‌ندورستیی جێگیره.
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى هه‌وره‌بروسه‌كه‌وه به سه‌دان سه‌ر مه‌ڕ مڕدارده‌بنه‌وه‌و خه‌ڵكیش گیانله‌ده‌ستده‌دات.
ع