هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

هاوکاری دارایی مانگی دووی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمڕۆ لەڕێگەی هەژماری منەوە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند “هاوکاری دارایی مانگی دووی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بڕەکەی 71 هەزار دینارە بۆ هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوشێوەی مانگی پێشووە، ئەو پێشمەرگانەی نامەیان بۆ نێردراوە، دەتوانن ئەمڕۆ پارەی خۆیان لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە ATM وەربگرن، ئەوانەی هەژماری بانكییان نییە و بە چەک وەردەگرن، هەفتەی داهاتوو پارەكەیان دەدرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان مانگانە بڕێک پارە وەک پاڵپشتیی دارایی دەدەنە هێزەکانی پێشمەرگە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان