مەودا میدیا-
سەرەڕای وەستانی جەنگ و كەمبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، بەڵام تەنها لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا 235 دۆلار دابەزی.
هەفتەی رابردوو لە دوای كردنەوەی بازاڕەكان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە 4,773 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، بەڵام ئەو نرخە تا كۆتایی هەفتە و كاتی داخستنی بازاڕ دابەزی بۆ 4,538 دۆلار، بەوەش تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا یەك ئۆنسە لەو كانزایە 235 دۆلاری لەدەستداوە.
پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند”هەرچەندە پێكدادان و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران نەماوە، بەڵام هێشتا گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە و نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزە، بۆیە نرخی زێڕ بەو شێوەیە دابەزیوە”.
وتیشی” بەرزی نرخی نەوت بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و ئەوەش هەڵاوسانی لە ئەمەریكا و بەشێك لە وڵاتانی تر لێكەوتووەتەوە، هەر ئەوەش بە پلەی یەكەم بووەتە هۆی نیگەرانی كڕیارانی زێڕ و وای لێكردوون كە زێڕەكانیان بفرۆشن لەبەرئەوەش لە هەفتەی رابردوودا بەو شێوەیە نرخەكەی دابەزی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” پێشبینی دەكەن هەفتەی داهاتوو لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكان نرخی ئەو كانزایە گەڕانەوەیەكی كاتی بكات و دواتر بەردەوام بێت لە دەبەزین”.
ئ پ