مەودا میدیا-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاشکرایکرد رووداوەکانی کەنداو و دەستپێشخەری ئەمەریکا بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ بەڵگەن لەسەر شکستی ستراتیژیی و پیلانەکانی واشنتۆن لە ناوچەکە.
غولام حسێن موحسین ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند “شکستپێهێنانی پڕۆژەی رێڕەوی باشوور لە گەرووی هورمز، بووەتە هۆی لەباربردنی پیلانەکانی واشنتۆن لە کەنداو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزە چەکدارەکانیان تەنها بەرگریی لە سنوورەکانی وڵاتەکەیان ناکەن، بەڵکو شکۆ و سەربەخۆیی ئێران لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی دوژمنان دەپارێزن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هێرش و دەستدرێژییەکانی ئەم دوایەی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لەم چوارچێوەی شکستی پیلانەکانیدا دێت لە گەرووی هورمز و ناوچەی کەنداو”.
ب ح