کوردستانی
چاره‌سه‌رى ناپاكى هاوسه‌ران له رێگه‌ى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزه‌رێكى راوێژكار رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانى دروستبوونى ناپاكى هه‌وسه‌ران (خیانه‌ت) بۆ سۆشیال میدیا و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، و باس له چۆنێتى چاره‌سه‌ره‌كه‌شى ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌كانى رابردوودا، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی هه‌رێم هۆكاره‌كانى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌رانى بڵاوكرده‌وه، تێیدا هۆكارى ناپاكى هاوسه‌رى به پله‌یه‌كى به‌رزتر له‌وانى تر ببووه هۆى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له‌یه‌كتر.
له‌و باره‌یه‌وه، شۆخان حه‌مه‌ره‌شید، پارێزه‌رى راوێژكار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، هۆكارى ناپاكى له نێوان هاوسه‌ران بۆ لایه‌نى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و به تایبه‌ت كه ده‌توانم بڵێم به رێژه‌یه‌كى زیاتر سۆشیال میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه كه كار ئاسانى كردووه بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى له ده‌ره‌وه‌ى خێزان.
وتیشى، تاوه‌كو ئێستاش بابه‌تى ناپاكى هاوسه‌ران سزایه‌كى نییه له ناو یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى و یاساكانى تر، بۆیه راسته‌وخۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى كێشه‌یه‌كیان هه‌یه ده‌ڕۆنه دادگاى بارى كه‌سێتى و به ناپاكى هاوسه‌رى داواى جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن، كه زۆرجاریش له رێگه‌ى سه‌لماندنه‌وه ده‌یانه‌وێت وا له به‌رانبه‌ر بكه‌ن كه داواى ماڵ و منداڵ نه‌كات و هیچ شتێكى نه‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بۆ رێگریكردن له دروستبوونى خیانه‌ت له رێگه‌یانه‌وه، ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى تاك بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز بۆ خراپ به‌كار نه‌هێنانى ته‌كنه‌لۆژیا و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی سۆزدارى، كه زۆرجار كه‌سه‌كه له بۆشایی سۆزدارییه په‌نا ده‌باته به‌ر ناپاكى هاوسه‌رى، هه‌روه‌ها نه‌بوونى شاره‌زایى و هۆشیارى یاسایی كه نازانێت به هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه كێشه‌ى خیزانى بۆ دروست ده‌بێت و سزاى یاسایی رووبه‌روو ده‌بێته‌وه.
پ ح ع