کوردستانی

هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات راپۆرتەکەی ماڵپەڕی(میدڵ ئێست ئای) سەبارەت بە راگرتنی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان رەتدەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پێگەی نۆرس پرێسی راگەیاندووە "راپۆرتی ماڵپەڕەکە گوزارشت لە دۆخی راستەقینەی ناوچەکە ناکات، ئامانجیش راپۆرتەکە بەلاڕێدابردنی رای گشتییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمەریکا هیچ فشارێکی لە هەسەدە نەکردووە، بەڵکو چەندین کاری هاوبەش هەیە کە پێکەوە ئەنجامی دەدەن. بوونی هێزەکانی ئەمەریکاش لە سوریا گرنگە".

لای خۆیەوە  د.وەلید فارس راوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "ئەمەریکا هۆشداریداوەتە هێزەکانی حکومەتی راگوزەری سوریا ئەگەر هەر هێرشێک بکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکرێنە ئامنجی فڕۆکە ئەمەریکییەکان، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بە هاوبەشی لە شەڕی دژبە داعش".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە