ئابووری
غازى ماڵان گران نه‌بووه و قه‌یرانیش دروستنه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى سه‌رماو زستانه‌وه، خواست له‌سه‌ر غازى شلى ماڵان دروستبووه و غازفرۆشێكیش ره‌تى ده‌كاته‌وه نرخه‌كه‌ى گرانبووبێت و قه‌یرانی كه‌می غازیش هه‌بێت.
فاروق عه‌لى، غازفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى سه‌رماوه، غازى ماڵان خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌و خه‌ڵكانێك به‌كاریده‌هێنن بۆ گه‌رمكردنه‌وه بۆ ئامێره‌كان".
وتیشى "ئه‌و خواسته زۆره هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گرانبوونى غاز نه‌بووه و هیچ قه‌یرانێكى كه‌می غازیش دروستنه‌بووه و ئاسایی رۆژانه غاز ده‌گاته بریكاره‌كان و هاوڵاتییانیش".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هۆكارى ئه‌و خواسته زۆره ئه‌وه‌یه خه‌ڵك نایاوێت كاره‌باى رووناكى بۆ گه‌رمكردنه‌وه به‌كاربهێنن و پێیان وایه نرخه‌كه‌ى گرانه‌و زۆر ده‌كه‌وێت له‌سه‌ریان".
له ماوه‌ى رابردوو له لایه‌ن قائیمقامییه‌تى سلێمانى نرخى یه‌ك بتڵى غازى ماڵان به 8500 دینار دیاریكراوه، به‌ڵام به‌شێك له غازفرۆشه‌كان به 9000 دینار ده‌یفرۆشن.
ع
بیروڕا


