عیراقی

عیراق...هاورده‌ى غاز راگیراو كاره‌با كه‌مبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق...هاورده‌ى غاز راگیراو كاره‌با كه‌مبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق رایگه‌یاند، هاورده‌كردنى غاز راگیراو به‌هۆیه‌وه‌ 4000 مێگاوات كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ریی خراپى دروستكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عیراق هاتووه‌ "دابینكردنی غازی ئێران بەتەواوەتی راوەستاوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌باى نیشتمانیی به‌ته‌واوى كه‌مبووه‌ته‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "به‌هۆى راوه‌ستانى غاز، تۆڕی كارەبا لەنێوان 4000 بۆ 4500 مێگاوات كارەبا لەدەستچووەو پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با به‌ هاوڵاتییان كه‌مده‌بێته‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "بۆ دابینكردنی سوتەمەنی وێستگەكان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوت، پەنامان بۆ سوتەمەنی جێگرەوە لە ناوخۆ بردووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan