ئابووری

سبەینێ 120 ملیارەکە رادەستی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ 120 ملیارەکە رادەستی بەغدا دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ حکومەتی هەرێم  120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات بۆ ئەوەی بەغدا پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ مووچەی مانگی 10 رەوانە بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند " زیاتر لە مانگێکە 120 ملیارەکە ئامادەیە چاوەڕوانی بەغدا دەکەن تاوەکو رەزامەندیی لەسەر ناردنی مووچە بدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نووسراوی ناردنی 120ملیارەکە کراوە و سبەینێ پارەکە بە کاش رادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق دەکەن، بۆ ئەوەی پێش سەری ساڵ مووچە دابەش بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan