ئابووری
مووچه‌ى مانگى 11 و 12 ده‌كه‌وێته مانگى دوو و سێى ساڵى داهاتوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هێشتا مووچه‌ى مانگى نۆیان وه‌رنه‌گرتووه، باس له دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى 11 و 12 ده‌كرێت.
به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مووچه‌كانى مانگى 11 و 12ى ئه‌مساڵ، ده‌كه‌وێته مانگى دوو و سێى ساڵى داهاتوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم باسى چاره‌نوسى ئه‌و دوو مووچه‌ى نه‌كردووه، باس له‌وه‌ش نه‌كراوه، بخرێنه چوار چێوه‌ى مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانى ساڵانى رابردوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ساڵى نوێوه به‌پێى یاساى بودجه، مووچه‌ى ساڵى 2026 دابه‌شده‌كرێت به‌هۆى په‌سه‌ندنه‌كردنى بودجه‌ش، یه‌ك له‌سه‌ر 12ى بودجه خه‌رده‌كرێت، به‌وه‌ش ئه‌و پاره‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ مووچه‌ى مانگى یه‌كى ساڵى 2026، هه‌رێم به مووچه‌ى مانگى 11 خه‌رجى ده‌كات، پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 2ش، به مووچه‌ى مانگى 12 خه‌رجده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگه‌كانى 11 و 12 نه‌خاته لیستى پاشه‌كه‌وتكردن".
ع
بیروڕا


