کوردستانی
تەرمی گەنجەکە هیچ شوێنەوارێکی پێوەنەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەی هەفتەیەکە گەنجێکی دانیشتووی شاری کەلار بە ناوی (محەمەد مەهدی) بێسەروشوێن بووە و تەواوی کەسوکار و دامەزراوە ئەمنییەکان هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی خستووەتەگەڕ، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی لەناو ئاوێکدا لە سنووری گوندی کانی ماسی لە ئەوبەری سیروان دۆزرایەوە.
عەمید ئومێد مەجید ئەمین، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە راستەوخۆ رەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە و هیچ شوێنەوارێکی فیشەک یان چەقۆی پێوە دیارنەبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەرمەکە لەناو ئاودا بووە و پشکنینی زیاتری لە رێگەی تیشکەوە بۆ دەکەن و بۆ ئەوەی بزانن شوێنەواری شکان و ئەشکەنجەی پێوەدیار نییە و تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیر نەکراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، کەسوکار گەنجەکە رایانگەیاندووە "رۆژی 16ی ئەم مانگە محەمەد چووەتە چایخانەیەک لە بازاڕ تەلەفۆنێکی بۆ هاتووە و رۆشتووە، لەودیو پردەکەی ساڵح ئاغاوە کە بازگەیەکی لەبەردەمە و جادەیەکی لێ جیادەبێتەوە بۆ کانی ماسی و ئەو ناوە، ئیت لەوێ دیارنەماوە".
ب ح

بیروڕا