ئابووری
زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی راگەیاند، داوامان لە وەزارەتی سامانەسروشتییەکان کردووە بۆ دابینکردنی نەوت بۆ شاری سلێمانی.
سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی راگەیاند "لە سەرەتای مانگی 12-ەوە نووسراومان کردووە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە بۆیە تاوەکو ئێستا نازانین کەی نەوت دێت و دابەشدەکرێت".
وتیشی "تاوەکو ئێستا نەوتمان بۆ نەهاتووو هەرچەندە نووسراویشمان کردووە، هەرکات بڕی نەوت و نووسراوی دابەشکردنمان پێبگات، راستەوخۆ دابەشی دەکەین، بەڵام لەبەرئەوەی بڕەکەی کەمە و بەشی هەموو هاوڵاتییانی ناو شار ناکات 200 لیتر دابەشناکەین، بەڵکو 100 لیتر بە نرخی 30 هەزار دینار دەدەین بەهاوڵاتییان".
ع
بیروڕا


