کوردستانی
دەركەوت كێ گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی سەر كورد لە سوریا هەڵكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەنوسێكی عەرەبی سوریا بڵاویكردووەتەوە، هێرشی گرووپە چەكدارە سورییەكان بۆ سەر گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، دوای دانوستانی نێوان ئیسرائیل و سوریا لە فەرەنسا دەستیپێكردووە، چونكە دوای ئەوە تۆم باراك، نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر هێرشی گروپە چەكدارە سورییەكان بۆ سەر كوردانی حەلەب.
عەتا فەرحان، رۆژنامەنوسی دیاری عەرەب لە سوریا رایگەیاند" هێرشی گرووپەچەكدارەكان بە فەرمانی راستەوخۆی توركیا ئەنجامدراون ئەویش دوای ئەوەی تۆم باراك گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكردوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەحمەد شەرع سەرۆكێكی كارتۆنییە و چۆنیان بوێت بەوجۆرە دەیجوڵێنن و زیاتر كاری ئەو تەنازولكردنە لە پارچەكانی خاكی سوریا وەك ئەوەی پێشتر لە كەناراوەكانی سوریا و سوەیدا كردی و ئێستاش هەمان تەنازولی بۆ حەلەب كردووە".
ئەوەش لە كاتێكدایە تۆم باراك كە دژی سیاسەتەكانی كورد و نزیك لە توركیایە، پێش هێرشەكانی سەر گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا قسەی كردووە و گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشەكان هەڵكردووە.
ئ پ
بیروڕا


