گێتی
مه‌سعود پزیشكیان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه فه‌رمانێكى ده‌ركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران رایگه‌یاند، سەرۆک کۆمار فەرمانی بە سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگاکان کردووە کە بەپێی ئەرکەکانیان هەنگاو بنێن بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی خەڵک.
فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی دەوڵەت له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكرده‌وه "ناڕازیان منداڵی ئێمەن و هەر دڵۆپە خوێنێک کە بڕژێت دەوڵەت ئێش و ئازاری پێدەگات".
باسى له‌وه‌شكردووه "دەوڵەت دەنگی ناڕازیانی بیستووە، رێگە نادات دەست بەسەر خۆپیشاندانەکاندا بگیرێت لە بەرژەوەندی هەندێک گرووپدا".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "به فەرمانی سەرۆک کۆمار فەرمان بە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان دراوە کە بەپێی ئەرکەکانیان هەنگاو بنێن بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی خەڵک".
چه‌ند رۆژێكه خه‌ڵكى ئێران له شاره جیاوازه‌كانه‌وه ده‌ستیان كردووه به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی هۆكاره‌كه‌شى خراپى گوزه‌ران و ژیانیانه.
ع
بیروڕا


