کوردستانی
ژماره‌ى قوربانیانى حه‌له‌ب به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى هێرشه‌كانى سوپاى سوریا له دوو گه‌ڕه‌كى كوردنشین له شارى حه‌له‌ب به‌هۆیه‌وه زیاتر له 60 كه‌س بوونه‌ته قوربانى.
له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه، شاری حەلەب رووبه‌ڕووى هێرشى سوپاى سوریا بووه‌ته‌وه و بەپێی راگەیاندنی سەرچاوە سوریاییەکان تا ئێستا 8 کەس کوژراون و 54 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشتر سەرچاوە سوریاییەکان لە کوژرانی چوار کەسی مه‌ده‌نى و بریندار بوونی 27 کەسی دیکە لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی دیمەشق و هەسەدە لە شاری حەلەب هەواڵیان دابوو.
پێشتر هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا دەنگۆکانی ئاگربه‌ستى لە بەرەکانی شەڕی رەتکردەوە و وتى "هەموو هەوڵەکان بەهۆی داکۆکی گرووپە سەربازییەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆ درێژی هێرشەکان شكستی هێناوە".
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى هه‌سه‌ده "دیمەشق چوار هێرشی بەردەوامیان بە بەکارهێنانی تانک و زرێپۆش ئەنجام داوە کە لەگەڵ خۆڕاگریی هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکانی ئەو گروپە و پاڵپشتی خەڵک رووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا


