کوردستانی

تەلەفزیۆنی سوریا:دیمەشق و هەسەدە رێکدەکەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەلەفزیۆنی سوریا:دیمەشق و هەسەدە رێکدەکەون

مەودا میدیا-

  تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویکردەوە، پێشبینيی ئەوە دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە رابگەیەندرێت.

بەپێی تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا " پێشبینيی دەکرێ بەر لە کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنێکی سەربازیی لەنێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بە نێوەندگیریی ئەمەریکا ئەنجامبدرێت".

باس لەوەشکراوە "واشنتۆن فشارێکی زۆری خستووەتە سەر حکومەت و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئەوەی بەر لە کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنەکە واژۆ بکەن".

هەروەها "رێککەوتنەکە بریتییە لە یەکخستنی (90) هەزار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایش لەناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریا".

ع
Qaiwan
Qaiwan