گێتی
عه‌باس عیراقچى: ئه‌مه‌ریكا نازانێت دانوستان بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئێمە ئامادەی دانوستانی مانادارین، بەڵام ئه‌مه‌ریكا مافی نێودەوڵەتیی خۆیان فەرامۆش ده‌كه‌ن، ئەوە سەپاندنە، ده‌شڵێت، نەک دانوستان و دانوستانی مانادار.
عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له تۆڕى ئێكس نوسیویه‌تى "هەموو جیهان دەزانن، ئێمە خەریکی دانوستان بووین کە ئەمه‌ریکا بڕیاری دا هێرشبکاتە سەر گەلی ئێمە و دیپلۆماسی لەناو ببات".
وتیشى "ئێمە هەمان کارمان کرد کە هەمیشە دەمانکرد، ئەوانی هێرشیان کردە سەرمان، خاپوورمان کردن و کارێکمان کرد لە کاری خۆیان پەشیمان ببنەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تەوقەکردن بۆ دیپلۆماسی بە مانای ناردنی فڕۆکەی بۆمب هاوێژ و شانازی‌کردن بە چەواشەی شکست نییە، لە بری فریودانی جیهان، روو لە دیپلۆماسیی راستەقینە و سەربەرزانە بنێن".
ع
بیروڕا


