ئابووری
گۆڵدمان ساكس: زێڕ بۆ 5000 دۆلار بهرزدهبێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
راپرسییەکی کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس دەریخستووە کە زۆرێک لە وەبەرهێنەران پێیان وایە تا کۆتایی ساڵی 2026 زێڕ دەگاتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا کە 5000 هەزار دۆلارە بۆ ههر ئۆنسهیهك.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی زێڕ بەڕێژەی 58.6% بەرزبووەتەوە و بۆ یەکەمجار لە 8ی تشرینی یەکەمدا نرخی زێڕی 4000 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لە ڕاپرسییەکى بانكى گۆڵدمان ساكس کە زیاتر لە 900 وەبەرهێنەری دامەزراوەیی لەسەر پلاتفۆرمی مارکێتی گۆڵدمان ساکس ئەنجامیانداوه، لەسەدا 36ى بەشداربووان، گەورەترین گروپ- پێشبینیان کردووە کە زێڕ زەبری خۆی بپارێزێت و تا کۆتایی ساڵی داهاتوو 5000 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک تێدەپەڕێنێت.
بەپێی ئەو ڕاپرسییەی لە نێوان 12 بۆ 14ى مانگى 11 ئەنجامدراوە، ٣٣%ی تر پێشبینی دەکەن نرخی ئەو کانزایە زەردە لە نێوان 4500 بۆ 5000 هەزار دۆلار بێت.
بەپێی ئامارەکانی گۆڵدمان ساکس، زیاتر لە 70%ی وەبەرهێنەرانی دامەزراوەیی پێشبینیی دەکەن لە ساڵی داهاتوودا نرخی زێڕ بەرزبێتەوە.
لە بەرانبەردا کەمێک زیاتر لە سەدا 5ی بەشداربووانی راپرسییەکە پێشبینیان کردووە کە لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا نرخەکان بگەڕێنەوە بۆ نێوان 3500 بۆ 4000 دۆلار.
ع
بیروڕا


