گێتی

هۆشداریی درایه‌ توركیا و سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی درایه‌ توركیا و سوریا

مه‌ودا میدیا-

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریی و هاوڕێی دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، بۆ جاری دووەم هۆشداریی بە حکومەتی سوریا و تورکیا دەدات.

لیندسى گراهام له‌ نوسرینێكدا ده‌ڵێت "تادێت نیگەرانیەكانم زیاتر دەبێت لە هاوپەیمانی حکومەتی نوێی سوریا لەگەڵ تورکیا بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی کوردەکانی سوریا، کە بەهێزترین هاوپەیمانمانن لە شکستپێهێنانی داعش لە سوریا".

وتیشى " هەسەدە کۆنترۆڵی نزیکەی نۆ هەزار لە مەترسیدارترین دیلەکانی داعشیان كردووە، لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانیی ئێمەدایە ئەم دیلانە نەچنەوە بەرەکانی شەڕ".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەگەر هێرش لە دژی کوردەکان لەلایەن هێزەکانی سوریاوە بەردەوامبێت، کە تورکیا پشتیوانیان دەكات، ئەمە دۆخێكی تەواو نوێ دروست دەکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan