گێتی

هاکان فیدان:دەبێت هەسەدە رێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێ بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاکان فیدان:دەبێت هەسەدە رێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێ بکات

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دەبێت هەسەدە نیازپاكی نیشانبدات و رێككەوتنی 10ی ئازار جێبەجێ بكات.

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا:ل رایگەیاند "هیوادارین ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران لەرێگەی دانوستانەوە چارەسەر بكرێن و دژی هەر چارەسەرێكی سەربازین".

وتیشی "بەردەوام دەبین لە دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەكان لەبارەی ئێران و ئەولەویەت دورخستنەوەی تێكچوونی سەقامگیرییە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەسەدە بووە بە بەربەست لەبەردەم سەقامگیری و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەیی، هێزەكانی هەسەدە لە سوریا دەبێت نیازپاكی نیشان بدەن و لە بازنەی توندوتیژی بچنە دەرەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan