ئابووری
سه‌رماو شه‌خته زیان له گه‌نم و جۆى جوتیاران ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دوو هه‌فته‌یه به‌هۆى ئه‌و سه‌رمایه‌ى رووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه و به شه‌ودا پله‌ى گه‌رمى بۆ خوار سفر داده‌به‌زێت، به‌هۆیه‌وه زیان له گه‌نم و جۆى جوتیاران ده‌دات.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌باند "له ئێستادا گه‌نم و جۆى جوتیاران چه‌ند سانتیمه‌ترێك به‌رزبووه‌وه‌ته‌وه و له گه‌شه‌كردندایه".
وتیشى "به شه‌ودا پله‌كانى گه‌رما زۆر داده‌به‌زن و ده‌گاته پله‌ى به‌ستن، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌نم و جۆى جوتیاران هه‌یه و به‌شێك له‌و دانه‌وێڵه‌یه له‌ناو ده‌چێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما وا ده‌كات به شه‌ودا تا دره‌نگانى رۆژ گه‌نم و جۆ كه سه‌وزه بیبه‌ستێت، ئه‌مه‌ش بۆ داهاتوو له‌كاتى پێگه‌یشتن كاریگه‌ریی ده‌بێت".
ع
بیروڕا


