کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگی 11 و 12 کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و چەند برگەیەک تاوتوێ دەکرێت لەوانە و باس لە چارەنوسی مووچەی مانگی 11 و 12 ساڵی رابردوو دەکرێت.
بە گوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکەی لە بڕگەی یەکەمدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ 2026 دەکرێت و بەداواداچونیش بۆ موچەی مانگەکانی (11 و 12) ساڵی 2025 دەکرێت.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سیقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت، کە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی چوەت بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆبونەوەکدا داتا و زانیارییەکان لە بارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ گەنجینەی فیدراڵیی دەخرێتەڕوو.
ع
بیروڕا


