کوردستانی

گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو، گفتوگۆكانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمارى عیراق له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو شاندێكى باڵاى پارتى سه‌ردانى یه‌كێتیی كرد و له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى هه‌رێم و پۆستى سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "یه‌كێتیی پێداگربووه‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى خۆى له‌باره‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت و به‌شداربوون له‌ بڕیاردان و ئه‌و پاكێجه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێشه‌كیكردووه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت".

هه‌روه‌ها "له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار قسه‌ى یه‌كێتیی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پۆسته‌ مافى خۆیه‌تى و هیچ گفتوگۆیه‌كى له‌باره‌وه‌ ناكرێت".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو جارێكى تر گه‌ڕێكى تر گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌".

ماوه‌ى 15 مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ و تا ئێستا كابینه‌ى نوێ پێكنه‌هێنراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan