کوردستانی

سیپان حەمۆ: شێخ مەقسود و ئەشرەفیە یەکڕیزیی کوردی بەهێزترکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیپان حەمۆ: شێخ مەقسود و ئەشرەفیە یەکڕیزیی کوردی بەهێزترکرد
مەودا میدیا-

ئەندامێکی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەبارەت بە پەلاماری گرووپە چەتەکانی جۆلانی بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید لە حەڵەب ئاشکرایکرد بڕیارەکانی سوریا لە دەرەوە دەدرێت.

سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "ئێستا جیهان عەفرین، شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەناسێت، ئەمەش بەرئەنجامی بەرخۆدانی ئەو هەرێمانەیە، سەلماندیان کورد هەر دەمێنێت و کوردیان لە دەوری یەک هەڵوێستییەک کۆکردەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سڵاو لە هەڵوێستی باکوور و  باشوور (هەولێر و سلێمانی) دەکەن، ئەم هەڵوێستە نیشانیدا کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە، دەزگا میدیاییە خاوەن بیروڕا جیاوازەکان، بە یادکردنەوەی شەهیدان بەرنامەکانیان دەستپێکرد".

ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەی شاندی هەسەدە و دیمەشق بەرپرسێکی تری دەوڵەت هاتە ژوورەوە و کاتێک بینی کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی دەڕوات، بەرپرسی هەواڵگریی و وەزیری بەرگریی لەگەڵ خۆی برد و رۆیشتن کاتێک گەڕانەوە رایانگەیاند لە ئێستادا هیچ لێدوانێک نادەن، بۆ 7 یان 8ی مانگ جێی بهێڵن، دەرکەوت پیلانگێڕیی و فێڵێک لەئارادایە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan