گێتی
ترەمپ پەیامێکی بۆ کوبا نارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یامێك ئاراسته‌ى كوبا ده‌كات و ده‌ڵێت، بە توندیی ئامۆژگاریی كوبا دەكەم بەر لەوەی كات تەواو ببێت رێككەوتن بكات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى "كوبا ساڵانێكی زۆر لەسەر بڕێكی زۆر نەوت و پارەی ڤەنزوێلا ژیاوە".
وتیشى "كوبا خزمەتگوزاریی ئەمنیی بۆ دواین دوو دیكتاتۆر لە ڤەنزوێلا دابین كردووە، بەڵام ئێستا ئیتر نا، زۆربەی ئەو كوبییانە لە هێرشەكەی هەفتەی رابردووی ئەمىریكادا كوژران".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ڤەنزوێلا چیتر پێویستی بە پاراستن نییە لەلایەن ئەو دزو زەوتچییانەوە كە ساڵانێك بە بارمتەی گرتبوون، چیتر نەوت و پارەی فه‌نزوێلا بۆ كوبا ناڕوات".
ع
بیروڕا


