رەنگین مەلا سەمەد

رەنگین مەلا سەمەد

ئاسۆمان ئاسۆی هەموو ئاسۆکانە

ئاسۆیەک وایلێکردین سیاسەت و دەسەڵات و لێپرسراوێتیمان خۆشبووێت، ئاراستەی کردین بۆچی و لەپێناو چی ئەم رێگەیە؟  فێریکردین ویژدان چییە و چی کاتێ ئاسوودەیە؟ هۆشیاری کردین لەوەی رۆح هێندە گەورەیە کاتێک سادەیی دەنوێنیت؟ بەکارهێنانی سۆزی کردە سەرووی هەموو خووە جوانەکانی مرۆڤەوە، بەجۆرێک هەمووی نوقمی ئەوین و جوانیی خۆی کردووە،

ئەو دەرمانی دەردی هەموو ئەو نەدارانەیە کە تەنیا خوایان شک دەبرد، نەبەردە، پاڵەوانە، خاوەن ویژدانە، باوکە نەک سیاسەتمەدارێکی خۆبەزلزان، سۆزدارە نەک زۆردار.

زۆر چوونە نێو کردەوەکانی ئەم کەسایەتییە شەرمەزارمان دەکات، چوون هیچ لایەکی نەهێشتووەتەوە بۆ باسکردن لە کەموکورتییەکان، رۆحی ئەو بەجۆرێک وابەستەی کەرکوکە کە هەردەم فرمێسکی بۆ دەڕێژێ، دەستی هاوکاریی خستووەتە خزمەتی داماوەکانی، پێیەکانی بۆ دۆزینەوەی  ئاسوودەیی ئەهلەکەی هەنگاو نەماوە نەیبڕێ، ئەو هیچکاتێ شەکەت نابێ، تەمەنێکە لە خزمەت لە شاخ بۆ شار، کەرکوک و کەرکوکییەکان موقەدەساتن لای ئەو، رووانینی کاک ئاسۆ داهاتوویەکە بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێین بۆ دیتنی.

چی بڵێین لەوە زیاتر؟ چۆن پێناسەی بکەین؟ چیتر بڵێین تا زمان بڵێ ئەشهەدوو وایە؟ چی نەماوە نەیکات؟ زیادەڕەویی نییە ئەوەی دەوترێ لەسەر کاک ئاسۆ، چونکە کردارەکانی باشترین سەلمێنەرە بۆ تەواوی باشییەکانی، چەند دڵخۆشین کاتێک ئێمەی کەرکوکی دەبینین کەڵەپیاوێکی خەمخۆر و دڵگەورە و پڕ سۆز و ئەوین نازمان هەڵەگرێت، بووەتە هەڵگری ئازار و خەمەکانمان، بێخەمین لەوەی پێویستمان بە چی دەبێت، بێ ترسین لەوەی خەیاڵکەین وەدەستی نەهێنین.

لێپرسراوێتییەکی گەورە و کەسایەتییەکی خاکی، ئەو هەیە تا هەموو برینەکان ساڕێژکات، دەروونەکان ئارامبکات، خەیاڵەکان بکاتە سەر زەمینەی واقیع، ویژدانە خەوتووەکان راچڵەکێنێ و چاوەکان لە ئاست پێویستی و راستییەکان بکاتەوە.

ئەو هەیە تا بە هەمووان بڵێت ئیتر خەمتان نەبێت ئاسۆیەک لە مەیدانە کە پریشکی سۆزی هەموو چینێک دەگرێتەوە و چەترێکە هەمووی لە سایەیدا کۆدەبێتەوە.

ویژدانم زۆر ئاسوودەیە کاتێک قسە لەسەر ویژدانە زیندووەکان دەکەم، چیم وتبێ پێم کەمه بۆ ئەو و هاوشێوەکانی، بەڵێ ئەمەیە ئاسۆی کەرکوک و هەڵگری رێبازە بەرز و پیرۆزەکەی سەرۆک (مام جەلال).

خ.غ

وتارەکانی تری نووسەر

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan