کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پەلاماری چەکدارانی سەربە حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەڵەب پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەڵەب دەڕوانێت، لەم کاتە سەخت و دژوارەدا دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیواخوازە هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە نەخوازراوەدا بکەن و لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "پشتگیریی لە هەر هەوڵێک دەکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەکردنی ئاشتییانەی کێشەکان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan