ئابووری
حكومه‌ت بازاڕى ئۆنلاین كۆنترۆڵ ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانیی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى بازاڕى ئۆنلاین كۆنترۆڵ بكرێت و به‌شێوه‌ى مۆڵه‌ت كار بكرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وەزارەتی بازرگانی هەرێم
لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ ئەوەی پەیڕەوێک ئامادە بکرێت، بازاری ئۆنلاین کۆنترۆڵ بکرێت".
وتیشى "ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه به‌بێ ئاگاداری و مۆڵه‌ت و هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵئه‌سێت بۆ خۆى كارى ئۆنلاین ده‌كات، نابێت به‌و جۆره‌ى ئێستا بمێنێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه‌یه تاوەکو کڕیار فێڵی لێ نەکرێت و زیانی پێ نەگات، هەرکەسێکیش لەمەودوا کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی فەرمی هەبێت".
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "حكومه‌تى هه‌رێم له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره مۆڵه‌ت ده‌داته ئه‌وانه‌ى كارى ئۆنلاین ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن بۆ كارى بازرگانى و دوكان و شوێن مۆڵه‌تى بازرگانیی ده‌درێت له‌به‌رانبه‌ر بڕێك پاره".
ع
بیروڕا


