کوردستانی

شەرع سەلماندی نەوەی رەسەنی یەزیدە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەرع سەلماندی نەوەی رەسەنی یەزیدە
مەودا میدیا-

پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتیی ئاشکرایکرد لە رێککەوتنەکەی ئازاری ساڵی رابردوو، کورد ئەو مەرجەی بە بنەما نەگرت کە سوریا ببێت بە ئەندامی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتیی، دەبوو ئەو مەرجەیان جێگیربکردایە، چونکە بۆ مێژووی ئازارەکانی جینۆسایدی ئەمڕۆژانە چاوەڕوانکراو بوو.

د.ئاوارە حسێن، راگری کۆلێژی یاسا و کارگێڕیی زانکۆی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "کورد بۆ سەلماندنی بوون و پاراستنی کەرامەت پێویستە بجەنگێت نەک بپاڕێتەوە، جەنگەکە جەنگی هەق، یاسا، باوەڕ و رووناکییە بەسەر بێ باوەڕی، تاریکی و ستەمکارییەتدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەکارهێنانی چەمکی تیرۆریست بۆ چەکداران و حکومەتی سوریا بچوککردنەوەی تاوانەکانیانە، تاوانەکانی ئەوان گەشتووەتە ئاستی تاوانی نێودەوڵەتیی و جینۆساید و دژ بە مرۆڤایەتییە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەگەڵ هاتنی ئەحمد شەرع، لایەنگرانی بە گەڕانەوەی دەسەڵاتی ئەمەوییەکان ناویان دەبرد، لە راستیشدا سەلماندی کە نەوەی رەسەنی یەزیدە و یەزیدیش بۆ گەشتن بە دەسەڵات کەعبەی سوتاندو جینۆساید و تاوانی جەنگی ئەنجامدا".

باسی لەوەشکرد "گرنگە بڕیار بەدەستانی کورد، میدیای کوردی و هەموو ئەوانەی کە دەنگیان دەبیسترێت و رەنگیان دەبینرێت ئەم جینۆسایدە بگەیەنن بە ناوەندە جیهانییەکان و مرۆڤایەتی".

وتیشی "کورد هێشتا لە قۆناغی رزگاریی نیشتیمانیدایە و بەرخۆدانەکەی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدایە، رژێمی سوریاش بەرپرسیارێتی تاوانکاری خۆی زیاتر قورسکرد و تاوان و بەرپرسیارێتییەکەی بەسەرناچێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan