کوردستانی
سوپاى سوریا هۆشداریی داوه له هێرشى فراوان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى رۆژئاواى كوردستان بڵاویانكرده‌وه، سوپاى سوریا هۆشداریی داوه له‌وه‌ى هێرشى فراوان ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانى هه‌سه‌ده.
به‌پێى میدیاكانى رۆژئاواى كوردستان "سوپای سوریا بڕیاریداوه لە کاتژمێر 01:30ی نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لە پێگەکانی هەسەدە دەدات لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و بەنی زەید و داوا دەکات خەڵک دەکات ناوچەکە چۆڵ بکەن".
ماوه‌ى پێنج رۆژه هێرش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان سوپاى سوریا‌و هه‌سه‌ده له دوو گه‌ڕه‌كى كورنشین له شارى حه‌له‌ب به‌رده‌وامى هه‌یه و سوپاى سوریا چه‌ك و تانك و زرێپۆش و چه‌كى قورسى بردوه‌ته ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌و شوێنى دانیشتوانى هاوڵاتییان بۆردوومان ده‌كات.
ع
بیروڕا


