ئابووری
وەزارەتی دارایی هەرێم راستییەکان لە خەڵک دەشارێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەموو ئەو نەوتەی لە ( 23/ 3/ 2023 تاوەکو 27/ 9/ 2025 ) هەرێمی کوردستان بە تانکەر و پاڵاوگە فرۆشتوویەتی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان ئەژمارکردووە، بەوهۆیەوە نزیکەی (10 ترلیۆن) دیناری لەسەر هەرێم ئەژمار کردووە کە بەشی زیاتر لە مووچەی (10 مانگ) دەکات.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "کابینەی نۆیەمی حکومەتی ماوە بەسەرچوو لە راگرتنی فرۆشتنی نەوت بە بۆری تاوەکو رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ، بۆ ماوەی (30 مانگ) هەموو رۆژێک نزیکەی (320 هەزار) بەرمیل نەوتی بە تانکەرو پاڵاوگە فرۆشتووە کە نزیکەی (882 ملیۆن) بەرمیلە، داهاتەکەشی نەدراوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم و نەشدراوەتە بەغدا، بۆیە بەغدا ئەو نەوتەی هەموو بە نزیکەی (10ترلیۆن) دینار لەسەر هەرێمی کوردستان خەمڵاندووەو لە بودجە و مووچەی هەرێم داشکاندووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە پێی نووسراوی ژمارە (14502) وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە (28/ 5/ 2025) کە لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کراوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پێی وایە هیچ پارەیەک بۆ مووچەی کوردستان نەماوە، شەش مانگی ئەمساڵیش لەسەر بنەمای رێککەوتنی هەردوو حکومەت بۆ رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆو بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ نێردراوە، ئەگەرنا وەزارەتی دارایی فیدراڵ سوورە لەسەر بۆچوونەکەی، ئەم بۆچوونەشیان پاڵپشتە بە راپۆرتێکی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاوديری هەرێمی کوردستان و فیدراڵ".
ئەوەشی خستەڕوو "بەداخەوە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەم راستییە بە خەڵک ناڵێت، لە کاتێکدا خودی وەزارەتی دارایی و خەزێنەی گشتیی یەک دینار لە پارەی ئەو نەوتە فرۆشراوەی بە تەنکەرو پاڵاوگە بۆ نەگەڕاوەتەوە، ئەگەر بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بەتایبەت چوار وەزیرە کوردەکەی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵ پێیان وایە ئەمە ستەمەو بەغدا لە کوردستانی دەکات بۆچی لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران هیچیان نەوت؟ بۆچی رێگەچارەیەکیان نەخستەڕوو بۆ پابەندی بەغدا بە خەجکردنی ئەو دوو مووچەیە؟ بۆ داوای ڕێگە چارەیەکیان نەکرد بۆ نەفەوتانی ئەو دوو مووچەیەو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک نۆ زامنکردنی خەرجکردنی لە (2026)؟".
باسی لەوەشکرد "ئێستا بەرپرسیاری چارەنووسی ئەو دوو مووچەیە روونە کە لای حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی دەسەڵاتە، ئەویش یان حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەیان لە پارەی فرۆشتنی سێ ساڵی رابردووی نەوت ئەو دوو مووچەیە بدات، یان فشار بکات بەغدا ڕێگەیەک بۆ خەرجکردنیان لە (2026) بدۆزێتەوە، خەرجنەکردن و دواخستن و لێبرین و پاشەکەوتی مووچە، نەریتی نەگریسی یانزە ساڵەی هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی لایەنەکانی دەسەڵاتە، ستەمێکە بەردەوام لە خەڵکی کوردستان و مووچەخۆران دەکرێت".
ب ح

بیروڕا