کوردستانی

میدیای یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


میدیای یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە
مەودا میدیا-

 بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە  چەند رۆژێكە گارەگاری درۆزنانەی چەند سەرچاوەیەکی میدیای فەرمی و سێبەری پارتی بۆ  غازی کۆرمۆر لە گارەگاری درۆزنانەی مریشکێکی بێ بەرهەم دەچێت، هەر هەرا هەرایەتی و هێلكەیەك ناخاتە ناو سەبەتەی راستی و بەرپرسیاریەتییەوە.

میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ئەوجۆرە روماڵە نا مۆڕاڵیە روربەڕووی ناڕەزایی و سەركۆنەكردنی ناوخۆیی بووەتەوە و ئەگەر زەڕەیەك ئەقڵ میوانیان بێت ئەو هەموو پەیامەیان پێگەیشت، كە پێیان وترا: هەزار هاتوو هاوار بکەن و بەناوی كۆرمۆرەوە فرمێسکی تیمساحی بڕێژن، هیچ کەسێک بڕوا بە چەواشەکاری و ژەهر رشتن و رق و کینەی ئێوە ناکات و هەموو کەسێک دەزانێت کوێتان دێشێت و ناختان چی تێدایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئاخر بە دەردی دەڵێن، هەی حوشترینە چ کەسێک هەیە ماڵی خۆی بسوتێنێت، چ کەسێک هەیە ماڵی خۆی بەدەستی خۆی تاریک بکات، چ کەسێک هەیە شادەماری ئابووری وڵات ببرێت، کە هەر لەسەر ئەو غاز و شادەمارە چەندین ساڵە لەگەڵ ئێوە و  هاوبیرانی ئێوە لە شەڕێکی  سەختی سیاسیدایە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەزانن ئێوە چەندە دڵخۆشن بەو پەلامارە تیرۆرستییە، چونکە هەوڵێکی زۆرتاندا غازەکەش بەدەردی نەوتەکە ببەن، نەمان هێشت ، رێگرییانکرد ، هەڵوێستی تووندیان نواند، کۆڵیان نەدا تاپرۆژەکە گەیشتە ئەنجام و بەبێ جیاوازی خزمەت بەهەموو خەڵکی کوردستان دەگەیەنێت".

باسی لەوەشکردووە "بۆیە چاوتان بەو پرۆژە ستراتیژییە هەڵنایەت و وا ئەمڕۆكە بە روکەش فرمێسکی تیمساحی بۆ دەڕێژن و ئەگەرنا لە خۆشیاندا هەڵدەپەرن، ئامۆژگاری داتان نادات بەڵام ئەگەر زەڕەیەك كەرامەتی میدیایتان هەبێت دەبێت واز لەو ژەهرە بێنن و ناچارمان مەکەن بە هەندێ پەیامی دیکە گارەگارتان خامۆش بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan