کوردستانی

سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە مەرسومەکەی جۆلانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە مەرسومەکەی جۆلانی دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد پشتیوانیلە  مەرسومە نوێیەکەی سەرۆکایەتی سوریا دەکات سەبارەت بە دانپێدانان بە مافەکانی کورد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەم هەنگاوە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ و جێگیر کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێزگرتن لە فرەیی و یەکسانی نەک هەر نابێتە هۆی دابەشبوون، بەڵکو وەک سەرچاوەی هێز و کۆڵەکەی سەقامگیری و ئاشتی و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نیشتمانی لە قەڵەم دەدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هەرێمی کوردستان پشتیوانی هەر هەوڵێک دەکات کە ئامانجی دروستکردنی دەوڵەتێکی گشتگیر بێت لە سوریا، بە شێوەیەک کە دوور بێت لە پەراوێزخستن و جیاکاریی، هەروەها مافە سیاسی و کولتوورییەکانی هەمووان تێیدا پارێزراو بێت".

باسی لەوەشکرد "داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە دوور لە توندوتیژی و بە هەماهەنگی، میکانیزمی روون بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرسومە دابنێن و بیخەنە بواری کردەییەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan