کوردستانی

هەسەدە هۆشداریی توندی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە هۆشداریی توندی دا

مەودا میدیا-

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایدەکات، گرووپەکانی داعش بەهۆی بارودۆخی سوریا چالاکی ئەنجامدەدەن.

لە راگەیەندراوێکی هەسەدە هاتووە "بەهۆى ئەو بارودۆخە ئەمنییەی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق دروستیانکردووە، شانە نوستووەکانی داعش هەوڵ دەدەن ئەم ئاڵۆزییانە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئەو زیندانانەی چەکدارەکانیان تێدا دەستگیرکراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانمان هەموو رێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر و ئاسایشی زیندانەکان لەژێر کۆنترۆڵی تەواودان، بەڵام بەردەوامبوونی ئەم دۆخە مەترسیی راستەقینە لەسەر ئاسایشی ئەو زیندانانە دروست دەکات".

هەروەها "ئەم هەڕەشانە مەترسیی ئەوەى دروستکردووە دۆخى ئەمنى ناوچەکە دوای ساڵانێک لە قوربانیدان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بگەڕێتەوە خاڵى سەرەتا".

ع

Qaiwan
Qaiwan