گێتی

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان هۆشداریی دەداتە ئەردۆغان و جۆلانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیناتۆرێکی کۆمارییەکان هۆشداریی دەداتە ئەردۆغان و جۆلانی
مەودا میدیا-

سیناتۆرێکی کۆمارییەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاشکرایکرد پەلاماردانی برا کوردەکان لە سوریا قبوڵناکەن.

لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان رایگەیاند "هۆشداریی بە دەسەڵاتی نوێی سوریا دەدەن کە قبوڵناکەن مافی پێکهاتەکان لەو وڵاتە پێشێل بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی ئەو راپۆرتانەی بەدەستی گەیشتووە، پێدەچێت هێزەکانی سوریا و تورکیا پیلان دابنێن بۆ پەلاماردانی هاوپەیمانە کوردەکان،  بۆیە هەر هەنگاوێکی لەوشێوەیە کاردانەوەی تووندی ئەمەریکای لێدەکەوێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هیچ پەلامارێک بۆسەر هاوپەیمانە كوردەكان قبوڵ ناکەن، کە هێزی سەرەکین لە لەناوبردنی خەلافەتی داعش و بەدرێژایی ساڵان بە تووندی هاوپەیمانی ئیسرائیل بوون، بۆیە دەبێت حکومەتی سوریا و تورکیا، ژیرانە بڕیاربدەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan