گێتی
"ئهحمهد شهرع دهستگیربكهن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێکراو لقی ئەڵمانیا، لە نامەكەیەدا كە ئاڕاستەی حكومەتی ئەڵمانیای كردووە، داوا دەكات سەردانەكەی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتى سوریا بۆ ئەڵمانیا كە بەنیازە رۆژی 19ى ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، هەڵبوەشێنێتەوە یان دەستگیری بكات.
بەگوێرەی هەوالێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، كۆمەڵەكە ئاماژەی بە تۆماركردنی ژمارەیەك سكاڵاكردووە كە لە داواكاری گشتیی ئەڵمانیا لەسەر ئەحمەد شهرع و داوای دەستگیركردنی دەكرێت.
کۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێکراو (STPI/GfbV) رێکخراوێکی نێودەوڵەتيی ناحکومییە بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە ئەڵمانیایە، تێدەكۆشێت بۆ پاراستنی کەمینەکان لە سەرانسەری جیهان لە گۆشەگیری و جینۆساید.
ع
بیروڕا


