گێتی
رووسیا له‌سه‌ر ئێران هاته‌ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته، رووسیا هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت، هێرشكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردنى له ئێران مایه‌ى قه‌بوڵكردن نییه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هێرشبكرێته سه‌ر ئێران هیچ شوێنێك سه‌لامه‌ت نابێت".
باس له‌وه‌شكراوه "هەڕەشەکان لە ئێران مایەی قبوڵکردن نین، دۆخه‌كه به‌ته‌واوى تێكده‌چێت".
هه‌ر یه‌كه له ئێران و روسیا چه‌ندین ساڵه هاوپه‌یمانن و په‌یوه‌ندیی بازرگانیی و سه‌ربازیی و ئابوورى و سیاسیی له‌نێوانیاندا هه‌یه.
به راى شاره‌زایانیش، هه‌ڵوێستى ته‌ندى روسیا له‌باره‌ى ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ڕ، دۆخى جیهان به‌ته‌واوى تێكده‌چێت.
ع
بیروڕا


