تەندروستی

سوده‌كانى گه‌نمه‌شامى بۆ ته‌ندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوده‌كانى گه‌نمه‌شامى بۆ ته‌ندروستی


مه‌ودا میدیا-

گەنمەشامی بە یەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت کە لەسەرانسەری جیهاندا دەخورێت، ئەم خواردنە دەوڵەمەندە بە فایبەر، و ڤیتامین و کانزاکان، سەڕای ئەوەی گەنمەشامی سودێکی زۆری هەیە و ڤێژەی خۆراکی زۆرە، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبونی پەستانی خوێن ئەمەش بۆ ئەوکەسانە بەسودە کە پەستانی خوێنیان دادەبەزێت، بەڵام زیانی هەیە بۆ کەسێک توشی پەستانی خوێن بوە.

لەهەر یەک کوپ گەنمەشامی کە دەکاتە (164) گرام ئەم ماددانە دەست دەکەوێت.
ـ 177 کالۆری
ـ 41 گرام کاربۆهیدرایت
ـ 5.4 گرام پرۆتین
ـ 2.1 گرام چەوری
ـ 4.6 گرام فایبەر
ـ  لە %17 ڤیتامین C
ـ فلۆت (ڤیتامین B9)  لە %19
ـ لە %11 مەگنسیۆم
ـ لە %10 پۆتاسیۆم

گەنمەشامی گەلێک مادەی گرنگی تێدایە لەمانە ڤیتامین B1 کە گرنگە بۆ کرداری زیندەپاڵی (میتابۆلیزمی) مادە کاربۆھیدراتییەکان، ڤیتامین B5 کە چەندین فرمانی لەش گرنگی ھەیە، فولات کە لەش بۆ دروستکردنی خانەی نوێ سودی لێوەردەگرێت و گرنگی زۆری ھەیە لە پێش و لەکاتی دوگیانیدا بۆ پاراستنی کۆرپە لە سەقەتی زگماکی. 

ھەروەھا گەنمەشامی رێژەیەکی باشی لە ڤیتامین C تێدایە کە مادەیەکی دژەئۆکسانی بەھێزە و سودی ھەیە بۆ بەھێزکردنی بەرگریی لەش بەتایبەتی بەرگری دژی ھەوکردنەکان. 

گەنمەشامی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەنی ریشاڵی خۆراکییە (Fiber) کە رێژەکەی دەگاتە پتر لە 18%ی پێویستی رۆژانە کە بریتیە لە 25-35 گرام بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو، گرنگی گەنمەشامی زیاتر لەبەر ریشاڵی خۆراکییە کە ئاستی کۆلیستیرۆل لە خوێندا دادەبەزێنێت و ئەگەریی توشبون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن دوردەکاتەوە. خواردنی گەنمەشامی هەفتانە دووجار بە تازەیی یان ھەتا بە فریزکراوی سەرەڕای ئەم سودە تەندروستییانەی کە لە سەرەوەدا باسکران، یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆلکردنی ئاستی شەکری خوێن بەتایبەتی لە توشبوان بە نەخۆشیی شەکرەدا. 

ع
Qaiwan
Qaiwan