ئابووری
گۆشتى ماسى گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
گۆشتى ماسى له بازاڕه‌كان گرانبووه و ماسیفرۆشێكیش ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زستانه‌و راوه‌ماسى نییه، بۆیه نرخه‌كه‌ى گرانبووه.
كارمه‌ند ئه‌میر، ماسیفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى ماسى گرانبووه به‌راورد به دوو مانگى رابردوو هه‌ر كیلۆیه‌ك هه‌زار دینارى چووه‌ته‌سه‌ر".
وتیشى "یه‌ك كیلۆ ماسى ئه‌گه‌ر له سه‌روى دوو كیلۆ بوایه، به 4000 هه‌زار دینار بوو، ئێستا بۆ 5000 هه‌زار دینار گرانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆى باران و سه‌رما، راوچییه‌كان زۆر به‌كه‌مى ده‌چنه سه‌ر رووبار‌و شوێنه‌كان بۆ راوه ماسى، ئه‌وه‌ش وایكردووه ماسى كه‌مبێته‌وه و نرخه‌كه‌شى گرانبێت".
ع
بیروڕا


