کوردستانی
ههسهده:سوپاى سوریا هێرشى بۆ دێرحافر دهستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بڵاویكردهوه، هێزەکانی سوپای سوریا، دێر حافر تۆپباران دەکات و لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە دەوروبەری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانمان.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2026، هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"بڵاویكردهوه "هێزە چەکدارەکانی سەر بە سوپای سوریا، لە ئەبو حەمام و لەلایەکی دیکەشدا لە بەرەی رووباری فورات، بە چەکی "رەشاش" هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانیان بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە ئەندامانی هێزەکەمان بگەیەنێت".
باس لهوهشكراوه "هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکەیان دایەوە و هەموو رێکارێکیان گرتەبەر بۆ پارێزگاریکردن لە خاڵەکانی هێزەکانیان لەو ناوچەیە".
ههروهها "هێزەکانی سوپای سوریا، دەستیان بە تۆمپبارانکردنی دێر حافر کردووە، تا ئیستا زیانەکانی ئەم تۆمپبارانە نەزاندراوە".
ع
بیروڕا


