ئابووری
نۆ ملیۆن دینار دەدرێتە خانەنشینان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی باواجی لە کۆیە رایگەیاند، هەر خانەنشینێک مۆڵەتی کۆکراوەی هەیە پاداشتی خانەنشینی وەردەگرێت.
لە راگەیەندراوێکی بانکەکە هاتووە "هەر خانەنشینێک لە سەرەتای ساڵی 2025 خانەنشین بووە و تاوەکو ئیستا پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی وەرنەگرتووە، پێویستە لە بانکەکەمان پاداشتەکەی بۆ خەرج بکرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو " بڕی پارەکە بۆ هەر خانەنشینێک کەمترینی ملیۆنێک و زۆترینیشی 9 ملیۆن و 500 هەزار دیناره و بە یەکجار دەدرێت".
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه و له برى مۆڵه‌تى كۆكراوه‌یه و بۆ ئه‌وانه‌یه 25 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه".
وتیشى "له رابردوو زۆرێك له خانه‌نشینان ئه‌و پاره‌یان وه‌رگرتووه".
ع
بیروڕا


