ئابووری

به‌هۆى مه‌رزه‌كانى هه‌رێمه‌وه‌ داهاتى ناوخۆ كه‌میكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى مه‌رزه‌كانى هه‌رێمه‌وه‌ داهاتى ناوخۆ كه‌میكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایگه‌یاند، هۆكاری سەرەكیی پاشەكشێی داهاتی خاڵە سنورییەكان بوونی دەروازەی نا فەرمییە لە هەرێمی كوردستان، هەر كاڵایەك قەدەغە دەكەین لە دەروازەكانی عیراق یان باجی لەسەر زیاد دەكرێت دەچێت لە دەروازەكانی ترەوە دەیهێنێت.

عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایگه‌یاند "ئێستا دوو باری مەكینەی ئۆتۆمبیل كە زۆرترین داهاتی هەیە بۆ دەوڵەت لە ئوم قەسر لەسەر شۆستە داگیراوە، دەزانێت تاریفەی گومرییەكەی بەرزە، دەچم لە هەرێمی كوردستانەوە دەیهێنمە ناوەوە، كە هەر بارێكی (5) میلیار دینار بۆ بازرگانەكە دەگێڕێتەوە".

وتیشى "لەبارەی دەروازە سنورییەكان گفتوگۆمان لەگەڵ دەكەن، فەرموون ئێمە ئامادەین بەفەرمی بیناسێنین بەڵام داهاتەكەی رادەست بكەن، هەرێم داوای مووچە لە بەغداد دەكات، ئێ‌ نابێت داهاتەكان پێكەوە بەشبكەین، بۆچی نەوتی بەسرە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەشبكرێت و بەغداد هیچ وەرنەگرێت لە دەروازە سنورییەكانی هەرێم".

ئاماژە بەوەشكرد "دەروازەی سیمالكا كە دەروازەیەكی نافەرمییە لەگەڵ فاو و مەحمودیە، ناودەنێن چی، ئەمانە دەروازەی نافەرمین لەنێوان سوریا و هەرێمی كوردستان و سەربە لایەنی دەرەوەی یاسان، چەندین  رۆژانە چەندین تانكەر نەوتی لێوەهاردە دەكرێت، ئەمانە سنورن نەك دەروازەی سنوری پەیوەندیی بەكاری ئێمەوە، بەڵام كاری دەروازە سنورییەكان دەكاتە ئامانج و كاریگەری لەسەر داهاتەكانی دەبێت، جگە لەوەی لە سنوری توركیا و ئێران تەنها 6 دەروازەی سنوری هەیە كە دانی پێدانراوە، چەندین دەروازەی تری نافەرمیی هەیە نافەرمین، ئێمە بەرپرسیارێتی هەر 22 دەروازە سنورییەكەی عیراق هەڵدەگرین و كەس ناتوانێت هیچ سەرپێچیەكی تیادا بكات".

ع
Qaiwan
Qaiwan