ئابووری
به‌غدا داواى داهاتى زیاتر له هه‌رێم ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بۆ ساڵى 2026 داواى كردووه هه‌رێم پابه‌ندى دانى داهاتى ناوخۆ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاتى ناوخۆ زیادبكرێت.
وەزارەتی دارایی عیراق، بۆ ساڵی 2026، داوای 200 ملیاری داهاتی ناوخۆ دەکات،ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵی 2025، هەرێم مانگانە 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەدایە بەغدا.
داواكاریی به‌غدا له هه‌رێم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌غدا پێى وایه هه‌رێم داهاتى ناوخۆى زیاتر له‌و بڕه‌یه كه له ساڵى 2025 داویه‌تى، هه‌ر بۆیه داواكراوه وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئه‌و بڕه زیاتر بكات.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "تا ئێستا هه‌رێم وه‌ڵامى ئه‌و داواكارییه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه، له ئه‌گه‌رى پابه‌ندكردنى هه‌رێم به‌و بڕه، گرفتى گه‌وره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێت".
ع
بیروڕا


