کوردستانی

چەتەکانی جۆلانێ دیلەکان دەسوتێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەتەکانی جۆلانێ دیلەکان دەسوتێنن

مەودا میدیا-

رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ڤیدیۆی تۆمارکراومان لایە، چەکدارانی سوپای سوریا تەرمەکان دەسووتێنن و گەنج و منداڵ دەستگیر دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن و دواتر خۆشحاڵی خۆیان بە ئاهەنگ گێڕان دەردەبڕن.

ئاماژەی بەوەکردووە "هێزەکانی هەسەدە لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود نین، تەنیا ‌هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەوێن، لە ئەنجامی هێرشەکان 50 ئەندامی ئاسایش کوژراون، بەشێکیان تەرمەکانیان سووتێنراون، تەنانەت یەکێکیان دڵی دەرهێنراوە".

وتیشی "تاوان لە شێخ مەقسوود ئەنجامدراوە، تەحەددای حکومەتی سوریا دەکەم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی پێکبهێنێت بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان و لێکۆڵینەوە لەوەی ئایا هێزەکانی هەسەدە ناوچە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج و خەڵکی مەدەنی لە حەلەب کوشتووە یان نا".

"ئەوەی ئەمڕۆ جێی نیگەرانیی ئێمەیە ئەوەیە سوریا تێوەگلاوە لە شەڕێکی ناوخۆدا و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا  دوو ڕووی هەیە، ئەم زنجیرەیە دەستدرێژییانە لە کەناراوەکانی سوریا بە کوشتنی عەلەوییەکان دەستیپێکرد، پاشان درووزەکان لە سوەیدا کۆمەڵکوژ کراون ئینجا نۆرەی کورد هات".

ع
Qaiwan
Qaiwan