ئابووری
نرخی زێڕ هەفتە لەدوای هەفتە زیاتر بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوودا جارێكیتر نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتەوە سەرووی 4,500 دۆلار و تا كاتی داخستنی بازاڕەكانیش هەر بە بەرزی مایەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4,517 دۆلار، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك و لە كاتی داخستنی بازارەكاندا هەمان نرخ دابەزی بۆ 4,910 دۆلار و تا رۆژی دوو شەممەش لەو نرخەكەدا دەمێنێتەوە.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"دۆخی دارایی جیهان بەگشتی و ئاڵۆزییە سیاسییەكان بە تایبەت ترسێكی گەورەی لای بازرگانان درووست كردووە و بەهۆی ترسیان لە تێكچوونی بارودۆخ پێیان باشترە سامانەكانیان بكەن بە زێڕ، هەر ئەوەش وایكردووە نرخی زێڕ تا دێت زیاتر بەرزدەبێتەوە".
وتیشی" ئەگەری كەمكردنەوەی سوودی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندیی ئەمریكاوە یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، چونكە ئەگەر بانكی ناوەندی ئەو كارە بكات ئەوا دوور نییە نرخی زێڕ لەمساڵدا بگاتە 5,000 دۆلار".
ئ پ
بیروڕا


