کوردستانی
پشتیوانی گەیشتە حەلەب
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات و دانیشتوانی كوردی گەڕەكەكانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود، ژمارەیەكی زۆری كوردی دانیشتووی شارە كوردییەكانی سوریا گەیشتنە حەلەب.
پێشتر ئەنجومەنی گشتیی گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بانگەوازێكی ئاراستەی خەڵكی شارەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا كرد بۆئەوەی بۆ هاوكاریكردنیان بگەنە حەلەب.
دوای باگەوازەكەش دوێنێ و ئەمڕۆش لە كانتۆنی فوراتەوە ژمارەیەكی زۆری خەڵك گەیشتنە كانتۆنی تەبقا و لە شارەكانی كانتۆنی جەزیرە و رەققەشەوە ژمارەیەكی تر بەڕێوەن.
هەر ئەمڕۆش بەیانی، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی شارەكانی دێرك، گێركێ لەگێ، تل كۆچەر، تل حەمیس، چەل ئاغا، تربەسپێ، قامیشلۆ و عاموودا لە كانتۆنی جەزیرە بەرەو حەلەب بەڕێكەوتن.
بیروڕا


