کوردستانی
فەرماندەیی گشتیی هەسەدە هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکر دووپاتی دەکەنەوە کە زیاتر لە شەش مانگە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەتەواوی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشقەوە گەمارۆ دراون. ئەم گەڕەکانە بە هیچ شێوەیەک مەترسی سەربازی دروست ناکەن و ناتوانرێت وەک خاڵی هەڵدانی هەر هێرشێک بۆ سەر شاری حەلەب بەکاربهێنرێن.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "ئەو بانگەشانەی کە لەلایەن توخمە خوێنڕێژەکانی ناو فراکسیۆنەکانی دیمەشقەوە بەرەوپێش دەچن سەبارەت بە هەر نیازێک یان کردەیەکی سەربازی لەلایەن هەسەدەوە کە لەم دوو گەڕەکەوە سەرچاوەی گرتووە، درۆ و هەڵبەستراون، وەک بیانوویەک بۆ پاساوهێنانەوە و گەمارۆدان و بۆردومانکردن و کۆمەڵکوژیانەی کە لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدرێن بەکاردەهێنرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ ئامادەیییەکی سەربازییان لە شاری حەڵەب نییە و کشانەوەی ئەوان ئاشکرا بوو و لەبەردەم میدیاکاندا بەڵگەی لەسەر بوو، بەپێی رێککەوتنێکی روون و دۆسێی ئەمنی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرا، سەرهەڵدانەوەی ئەم ئارگیومێنتە درۆینانە تەنیا ئامانجی دابینکردنی داپۆشینی سیاسی و سەربازییە بۆ ئەو هێرشە دڕندانەیەی کە بەردەوامە بۆ سەر گەڕەکە سەلامەتەکانی نیشتەجێبوون".
ئەوەشی خستەڕوو "هۆشداری دەدەن کە بەردەوامیی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر خەڵکی سڤیل کاردانەوەی جددی لێدەکەوێتەوە کە تەنیا لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە سنووردار نابێت، یان تەنها لە شاری حەڵەب، بەڵکو هەموو سوریا دەگەڕێنێتەوە بۆ بەرەکانی شەڕی کراوە، بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم کارە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسانەی کە پێداگری لەسەر بەکارهێنانی هێز دژی خەڵکی مەدەنی دەکەن".
باسی لەوەشکرد "داوا لە دەوڵەتانی گەرەنتیکار و هەروەها بەرپرسانی ناو حکومەتی سوریا دەکەن کە بانگەشەی پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی دەکەن، بەرپرسیارێتی دەستبەجێی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و کار بکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەو گەمارۆ و بۆردومان و هێرشە سەربازییە رابگرن کە خەڵکی مەدەنی بێتاوان دەکەنە ئامانج لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەبێ هیچ پاساوێک".
ب ح

بیروڕا