کوردستانی

ماوەی دوو رۆژە پێشمەرگەیەک مانی لەخواردن گرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی دوو رۆژە پێشمەرگەیەک مانی لەخواردن گرتووە
مەودا میدیا-

پێشمەرگەیەکی دانیشتووی قەزای سەیدسادق لەبەردەم وەزارەتی پێشمەرگە مانی لە خواردن گرتووە و تاوەکو ئێستا بەرپرسانی وەزارەتەکە وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە.

عەتا ئەحمەد عەبدولڕەحمان، پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "داواکارییەکەی خانەنشینکردنییەتی وەک پێشمەرگەیەکی کەمئەندام بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ئەم داوایەی رەتکردووەتەوە دەیانەوێت وەک نەخۆش خانەنشینی بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەشەڕی داعشدا دووجار بە گوللە برینداربووە و هەموو پشکنینە پزیشکییەکانی پێشکەش بە لیژنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە بەڵام ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی وەک پێشمەرگەیەکی نەخۆش خانەنشینی بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات بە پێشمەرگەی نەخۆش خانەنشینی بکەن لە کاتێکدا، ئەو قاچێکی لەدەستداوە و لە دوو شوێنی جەستەی گوللەی پێوەیە و داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات وەڵامی داواکارییەکەی بدەنەوە".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan