کوردستانی
هەفتەی داهاتوو جارێکی تر یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌مڕۆ هەردوو شاندی یه‌كێتی و پارتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم-یان تاوتوێ کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبونه‌وه‌کە رایگەیاند "شاندی یه‌كێتی و پارتی پێداگربوون لە مەرجەکانیان و نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێكکه‌وتنێک به‌ڵام به‌راورد به كۆبونه‌وه‌کانی پێشتر ئاستی گوێگرتنیان لەیەکتر باشتربووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شاندی پارتی ئامادە نەبوون مەرجەکەی یەکێتی بۆ یەک کاندیدی سەرۆک کۆمار قبوڵ بکەن، داوای رێککەوتنی پێشوەختەیان لە یەکێتی کردووە لەچوارچێوەی داواکارییەکەی پێشووی مەسعود بارزانی".
ئەوەشی خستەڕوو "شاندی یەکێتی دووپاتیکردووەتەوە کە پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بەرکەوتەی حزبەکەیانە و ناکرێت لە هه‌موو پۆستێکدا یەکێتی زیاد کە کاندیدێکی هەبێت و بە دڵی پارتی بێت، به‌ڵكو هه‌ر كاندیدێكی لاپه‌سه‌ندبێت پێشكه‌شی ده‌كات".
ب ح

بیروڕا