کوردستانی
ههسهده راگهیهندراوێكى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" راگەیەندراوێکی بەپەلەی سەبارەت بە بارودۆخی مەیدانی لە دەوروبەری ناوچەکانی "مەسکەنە" و "دێرحافر" بڵاوکردەوە و تێیدا سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریاوە بڵاوکراونەتەوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه "هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە هیچ جووڵەیەکی سەربازیی یان کۆکردنەوەی هێزیان لە دەوروبەری ناوچەکانی مەسکەنە و دێرحافر ئەنجام نەداوە و هەموو ئەو زانیارییانەی لەمبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، بێ بنەمان".
ههروهها "ئەو جووڵە سەربازییانەی لە ناوچەکەدا دەبینرێن، لە بنەڕەتدا پەیوەستن بە فەسیلەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق خۆیانەوە، نەک هێزەکانی هەسەده، ئەمە دووەمین جارە وەزارەتی بەرگریی دیمەشق ئەم جۆرە بانگەشە چەواشەکارییانە بڵاودەکاتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و دۆزینەوەی "بیانوو" بۆ پەرەپێدانی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا هەژمار دەکرێت".
باس لهوهشكراوه "هێزەکانی سوریای دیموکرات، لایەنەکانی پشت ئەو لێدوانانە بە بەرپرسیاری تەواوی هەر دەرەنجامێک و تێکچوونی بارودۆخەکە دەزانێت".
ع
بیروڕا


